KMMK:
یەکشەمە 7ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، سەربازێکی کورد بە ناوی “کاروان محەممەدی ئازەر”ی کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتەکە، ناوبراو لە ورمێ خەریکی خولی ڕاهێنان بووە و بە هۆی مشتومڕێکی سیاسییەوە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیه، کە تا ئێستا لێکۆڵینەوەکانی خێزانی ئەم سەربازە بۆ زانینی چارەنووسی بێ ئەنجام بووە.
ع.س