مەریوان؛ بانگهێشت و لێپێچینەوەی دوو شارۆمەند

KMMK:
چوارشەمە 10 سەرماوەزی 2721ـی کوردی دوو شارۆمەند بە ناوگەلی “میلاد بەدەخش و کەیهان تەدبیری 15 ساڵ” دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعای کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان بانگهێشت و لێپێچینەوەیان لێ کرا.


بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، لەدوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە لەم شارۆمەندانە بە وەرگرتنی بەڵێن نامە، بە شێوەی کاتی ئازادیان کردن.


بە پێی وتەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ KMMK؛ ئەم دوو شارۆمەندە بە تۆمەتی هاریکاری حزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لێپرسینەوەیان لێ کراوە.


م.ه

Leave a Reply

%d bloggers like this: