هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان بریندار کرد

KMMK:

دووشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی سەید موبین ئەحمەدی ١٥ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی تەرکەش سەر بە شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران لە بەرزاییەکانی ئەو شارە بە گرانی بریندار کراوە.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە بریندارکراوە بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی پیرانشار کراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە کوشتنی کۆڵبەران بەڵگەی ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە دەسەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.

ئەگەریش کۆڵبەران کە تەقەی ئەم دوو دەسەڵاتە ڕزگاریان ببێت، مەترسی کەوتنەخوار لە بەرزایی، خنکان لە ئاوی ڕووبارەکان و کارەساتی دیکە چاوەڕێیان دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *