KMMK:
یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بە ناونیشانی سۆران ئەرزەن خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بە تۆمەتی« هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شیاوی باسە کە، سۆران ئەرزەن لە خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.
ناوبراو پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا.
ق.ش