دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی هاوڵاتیەک بۆ زیندان

KMMK:

چوارشەمە 3ی رەزبەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی حوسێن ڕەحمانی کوڕی ئەمیر وخەڵکی شاری جوانرۆ لە بنکەی دەستبەسەرکردنی ئاسایشی ئێران لە شاری نەغدە گواسترایەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە.

جێی ئاماژه پێکردنە کە ئەم هاوڵاتییه لە ڕێکەوتی 30ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه بە بێ نواندنی فەرمانی دادوەری دەسبەسەرکراوه.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، حوسێن ڕەحمانی بە ” هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە لایەنە کوردییەکانی دژ بە حکومەتی ئێران” تۆمەتبار کراوە.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: