KMMK:

چوارشەمە 3ی سەرماوەزی 2721ـی کوردی، کچێکی تەمەن 18ساڵە بەناوی “ژاڵە سەحراپەیما” کچی سەعدوڵڵا و دانیشتووی شارۆچکەی زێوەی سەر بە شاری ورمێ، لە رێگای خۆسووتاندنەوە هەوڵی خۆکوژی دا و گیانی لەدەست دا.

بە پێی ئەو زانیاریگەلەی بە KMMK گەیشتوون، ناوبراو بەهۆی کێشەی بنەماڵیەوە هەوڵی خۆکوژی داوە.

جێگای سەرنجە کە بە هۆی هەژاری، بێ دەرەتانی و نەبوونی کار، دانیشتووانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان، گوشاری لەڕادەبەدەری ئابووری، هاوسەرگیری زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پاڵپشتی یاسایی لەژنان و دەست کورتی و بێکاری رێژەی خۆکوژی بەرەو هەڵکشانە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: