KMMK:
یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی کوردی، گەنجێک بە ناونیشانی سەیوان ئازەرپوور ١٨ ساڵ تەمە کوڕی یەحیا ئازەرپوور خەڵکی شاری ساحێب سەر بە شاری سەقز، بە چەکی گەرم کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، ناوبراو پاش چەندد ڕۆژ ڕاگرتن لە نەخۆشخانەی سینا لە تاران ئەوڕۆ گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەکە ڕایگەیاند: بە ڕەزامەندی بنەماڵەی ئەم گەنجە، ئەندامانی جەستەی ناوبراو پێشکەشی چەندد نەخۆش کە پێویستیان بە ئەندامی لە دەستچووی لەشیان هەبوو، کرا.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە نەزانراوە.
ق.ش