دەستبەسەری سێ کۆڵبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

KMMK:

هەینی ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد کەریم و محەممەد ئایشێ و ئەسکەندەر خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کە لە پاسگای سنووری وشکەڵان نیشتەجێ کراون دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم کۆڵبەرانە نەزانراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، کوشتنی کۆڵبەران بەڵگەی ڕاستەقینەی جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە دەوڵەتانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.

ئەگەریش کۆڵبەران لە تەقەی ئەم دوو دەوڵەتە دەرباز ببن مەترسی کەوتنەخوار لە بەرزایی، خنکان لە ئاوی ڕووبارەکان و کارەساتی دیکە چاوەڕێیان دەکات.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: