چالاکێکی مەدەنی گواسترایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی

KMMK:

بەپێی راپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە، 29ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەرستوو مەلارەحیمی بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی گواسترایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد.


جێی باسە، کە سزای زیندانیکردنی چالاکوانی مەدەنی ئەرستوو مەلاڕەحیمی لەلایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە لە مەهاباد بەتۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حزبە کوردستانیەکان” بۆە31 مانگ و 16 ڕۆژ و “پڕووپاگەندەی دژی دەوڵەت” بە 7 مانگ و 16 ڕۆژ زیندانیکردن مەحکووم کرا و ئەم بڕیارە لە مانگی ڕەشەممەی ئەمساڵ دەرکرا و لە 7ی خاکەلێوەدا پێی ڕاگەیاندرا.

جێگای ئاماژەیە، کە دوای ئەوەی کە ناوبراو بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسیراوەیەکی بڵاو کردووە، هێزە ئەمنییەکان بە تەلەفۆن ئەم چالاکوانە مەدەنییەیان بانگهێشت ئەکەن و پاشان دەستبەسەری دەکەن.

ئەو چالاکوانە مەدەنییە ڕۆڵێکی دیاری گێڕا لە هاوکاریکردنی لافاو لێقەوماوانی لوڕستان و بومەلەرزەکەی کۆتوول (قۆتوور) و کرماشان لە بارەگای هاوکاری جەماوەری مەهاباد و هەڵمەتەکانی شارەکە.


ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *