خۆکووژیخۆکووژی و کوشتنسلایدەرکۆڵبەرانکۆڵبەری کوژراومنداڵهەواڵەکان

کۆڵبەری ١٥ساڵ تەمەن پاش کوشتنی ئەسپەکانی لە لایەن هەنگی سنوورییەوە خۆی کوشت

KMMK:

چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێکی ١٥ ساڵ تەمەن بە ناونیشانی سرووش ڕەحمانی، خەڵکی گوندی هانەگەرمەڵەی نەوسوودی سەر بە پاوە پاش کوژرانی ئەسپەکانی لە لایەن چەکدارانی هەنگی سنووریی حکوومەتی ئێرانەوە خۆی کوشت.

بە گوێرەی هەواڵەکە، چەندد ڕۆژ پاش کوژرانی چەندد ئەسپێکی کە ئەم مێرمنداڵە ١٥ ساڵ تەمەنە بە مەبەستی بژێوی ژیان بەو ئەسپانە ڕووی لە ئیشی پڕ کوێرەوەری کۆڵبەری کردبوو، خۆکوژی کرد.

شیاوی باسە، ئەم مێرمنداڵە ١٥ ساڵ تەمەنە ئەم ئەسپانەی بۆ کۆڵبەری به‌قەرز وەرگرتبوو.

دەکوترێ، باوکی سرووش تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەیە و ماڵەکەشیان تەنیا سامانیانە، کە بە بۆنە قەرزداربوونەوە لە بارمتەی بانکدایە.

سرووش پاش کوژرانی ئەسپەکانی لە لایەن هەنگی سنوورییەوە، تووشی دۆخی نالەباری ڕۆحی ببوو و لە ڕێکەوتی ناوبراو لە باڵکۆنی ماڵەکەیان خۆی هەڵواسی.

ق.ش

Related posts

سنە؛ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران ژمارەیەک مامۆستا بانگ دەکات و لێپرسینەوە لێیان دەکات

هەوڵی کوشتنی جەلال ئیسماعیلی یەکێک لە پارێزەرە ناودارەکانی کرماشان

Rahim Kholafai

جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندانی پارسیلۆن

Rahim Kholafai

Leave a Comment