دەستبەسەری کچێکی١٧ساڵ تەمەن لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

KMMK:

دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی کوردی، کچێکی گەنج بە ناونیشانی شەرارە ئیسمایلی،

خەڵکی سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەردەشت هەڵیان کوتایە سەر ماڵی باوکی ئەم کچە مێرمنداڵە و دەستیان دایە پشکنینی ماڵەکەیان و ئازار و بێ ڕێزیان پێ کردن.

شیاوی باسە کە شەرارە ئیسمایلی ئێواەری هەمان ڕۆژ پاش چەندد کاتژمێر لێپرسینەەە لە گرتووخانەی ئيدارەی ئیتلاعات ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتەی بەم مێرمنداڵەوە لکێنراور” هاریکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران” ڕاگەیاندراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: