بانگهێشت کردن و لێپرسینەوە لە هاوڵاتییەک

KMMK:
دوشەممە 24ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی عەلی مۆلانیا تەمەن 53 ساڵ و دانیشتووی گوندی گوڵانی سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە بانگهێشت کراوە و لێپرسینەوەی لێکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاوڵاتییە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لەلایەن سەرۆکی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە لە بارەی چالاکییەکانی ڕاگەیاندنی کوڕەکەی بە ناسنامەی هیوا مۆلانیا لە تورکیا لێپرسینەوەی لەسەر کراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی، دەزگای هەواڵگری ئێران لە سەردەشت لە بارەی چالاکی میدیایی هیوا مۆلانیا و وتووێژەکانی لەگەڵ میدیاکانی حکومەتی تورکیا، باوکی ئاگادارکردۆتەوە و دەڵێت ئەگەر بەردەوام بێت لە چالاکییەکانیدا دەبێت چاوەڕێی ئەنجامەکانیش بکات.

جێگای ئاماژەیە، هیوا مولانیا لە ساڵی 2005 زایینی دا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ماوەی نۆ مانگ دەستبەسەرکراوە.

لە پاییزی 2007دا ناچار بوو زێدی خۆی بەجێبهێڵێت و ئێستا لە تورکیا نیشتەجێیە و کاری میدیایی ئەکات و یەک لە هاوکارانی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە کوردستانە و هاوکات
ئەو هاوڵاتییە ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانە.
کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان CPJ پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە تورکیا وڵاتێکی ئارام نییە بۆ چالاکوانانی بواری میدیایی و رۆژنامەوانی.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: