بریاری دەسبەسەرکردنی فاتیح سەعدوڵاهی درێژکرایەوە

KMMK:
بەپێی ڕاپۆرت کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، بریاری دەستبەسەرکردنی کاتیی فاتیح سەعدوڵاهی، خەڵکی گوندی شیان-ی سەر بە سنە درێژکراوەتەوە.

ئەو هاوڵاتییە لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە بنکەی دەستبەسەرکردنی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
هێزەئەمنیەکان پاش دەسبەسەر کردنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەڕێز سەعدوڵاهی و هەوڵی گەڕانی ماڵەکەنیان داون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری دا لە مافی دەستپێگەیشتن بە پارێزەر و سەردانیکردنی بنەماڵەکەی بێبەر بووە.

تا کاتی بلاوکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کڕاوە لەبەردەستدا نییە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *