KMMK:
یەکشەمە 23ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی ئارام مورادیان کوڕی عوسمان و خەڵکی گوندی تەنگیسەر-ی سەر بە سنە، پاش ئامادە بوون لە دانشتنی دادگای ئینقلابی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، نابراو بۆ دانیشتنی دادگاییکردنی لە دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە بانگهێشت کرا بوو.
ئەو هاوڵاتییە بە فەرمانی دەستبەسەرکردنی کاتی لەلایەن دادوەرێکی دادگای ئێرانەوە دەستگیرکراوە.
پێویستی بە بەبیرهێناوەیە کە ڕۆژی 11ی رەزبەر ئەو هاوڵاتییە بە کەفالەتی 500 ملیۆن تمەنی بە شێوەیەک کاتی تا کاتی کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییەکەی لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازادکرا.
جێگای ئاماژەیە، کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو هاوڵاتییەیان لە 7ی گوڵانی ئەمساڵ بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کردووە.
ئارام مورادیان لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە مافی دەستپێگەیشتن بە پارێزەر و سەردانکردنی بنەماڵەکەی بێبەری کرا بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاوڵاتییە بە “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە لایەنە کوردستانییەکانی دژ بە حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کراوە.
ع.س