KMMK:
یەکشەمە 23ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی خەدیجە مەهدی پور، 34 ساڵە و خەڵکی ئیلام، وێڕای ئەوەی کە یەک مانگە لە بەندی ژنانی زیندانی ئێران لە ئیلام دەسبەسەرە بەڵام هێشتا بڕیار لەسەر چارەنووسی نەدراوە و پێویستی بە چارەسەری پزێشکی بەپەلە هەیە.
جێی ئاماژەپێکردنە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو هاوڵاتییەیان لە 18ی رەزبەری ئەمساڵ لە ماڵی مامی خۆی بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکردووە و لە ڕێکەوتی 20ی رەزبەر دا گواسترایەوە بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی لەو شارە.
شایانی باسە، کە ئەو هاوڵاتییە بە “هاوسۆزی لەگەڵ گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، پڕوپاگەندەکردن دژی حکوومەت، سووکایەتیکردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و رابەری باڵا” تۆمەتبار کراوە.
بەپێی راپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێشتر خەدیجە مەمەدی پور پەیوەندی بە ماڵباتەکەیەوە کردووە و ڕایگەیاندووە، کە ماوەی دوو هەفتەیە لە قەرەنتینەی زینداندا ڕاگیراوە و بەهۆی دیوارەکانی ژووری تاکەکەسی و تەڕ بوونی زەویەوە تووشی نەخۆشی هەو کردنی گورچیلە بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو هاوڵاتییە پێشتر مێژینەی دەستبەسەرکردن و مەحکوومیەتی هەبووە و لە ڕێکەوتی 12ی رەزبەری 2720، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ئیلام دەسبەسەرکرا و لە کۆتایدا بە بریاری دادگای ئینقلابی ئێران لەو شارە بە پێدانی سێ ملیۆن تمەنی بە کاش لە بەرامبەر ئاڵوگۆڕی زیندانیکردندا مەحکووم کرا بوو.
ع.س