بەنکراوێکی پێشووی کورد لەتاران دوای دستبەسەری بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:
شەممە 22ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، عومەر شەریفی بۆکانی تەمەن 70 ساڵە زیندانی سیاسی پێشووی شاری بۆکان کە دانیشتووی شاری تارانە، کە چەند رۆژ بەرێ دەستبەسەر کرابوو تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بە شێوەیەکی کاتی لە بنکەی دەستبەسەرکردن ئەمنییەتی لە تاران ئازادکرا.

شایانی باسە، کە لە 20ی خەزەڵوەری 2721 دا، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ فەرمانی دادوەری هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە.

جێگای ئاماژەیە، کە عومەر شەریفی بۆکانی لەساڵی 2691 ـی کوردی بەتۆمەتی “ئەندامێتی لەحزبێکی کوردستانیی دژ بەحکوومەتی ئێران” دەسبەسەرکراوە و دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لەمەهاباد سزای حەوت ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

ئەم هاوڵاتییە لە ساڵی 2699ی کوردی پاش کۆتایی هاتنی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ئازاد کرا.

تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کڕاوە لەبەردەستدا نییە.


ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: