KMMK:
پێنجشەمە 20ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، هێزە ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەیان هاوڵاتییان لە شاری بانە دەستبەسەرکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ئەندامانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەند هاوڵاتییەک لە گوندەکانی نەجنە، چۆمان، کۆپیچ و نامشیر-ی سەر بە شاری بانە ودوای گەڕانی ماڵەکانیان بە لێدان ژمارەیەک هاوڵاتییان دەستبەسەرکردووە بەبێ ئەوەی هۆکارێک پێشکەش بکەن.
ناوی ئەو و هاوڵاتییانە، “ڕەفیق پزێشکی، سەلاح پزێشکی، مەناف پزێشکی، وەفا پزیشکی، کەریم پزێشکی، ئەبووبەکر پزێشکی، ئەحمەد پزێشکی، کامران پزیشکی، ئەرسەلان پزێشکی، بێهزاد پزێشکی، فەرهاد پزێشکی، فەرزاد پزێشکی، لۆقمان پزیشکی، سەعید قادری، ئیبراهیم قادری، عوسمان محمدپوور،جەمال موروەتی و سەعید ڕەشیدی” یە.
جێگای ئاماژەیە، لە کاتی گەڕانی ماڵی ئەم هاوڵاتیانەدا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر هەندێک کەلووپەلی تایبەتی کە بریتین لە لاپتۆپ، کامێرا، مۆبایل و کتێب گرتووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراوان کراوە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع.س