KMMK:
دووشەممە١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەك بە ناەنیشانی سەردار ڕامین كوڕی خالید خەڵكی گوندی قارنا سەر بە شاری نەغەدە، بە دانانی بارمتەی یەك میلیارد تمەنی بە شێوەی كاتی تا كۆتایی قۆناغی لێكۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئەمنییەتی سپای پاسداران لە شاری ورم ئازاد كرا.
جێی بیرھێنانەوەیە كە ناوبراو ڕێكەوتی ١٠ی خەرمانانی ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەكی ئەمنییەتی سپای تیرۆریستی پاسداران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.
بە پێی ھەواڵەكە، ئەم ھاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێكەوتنی بنەماڵەكەی بێبەری بوە.
تا كاتی داڕشتنی ئەم ھەواڵە،ھیچ زانیارییەك لەمەڕ ھۆكاری دوستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ناوبراو بە دەستەوە نییە.
ق.ش