کاسبکارێک سنەیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامیی ئێران کوژرا

KMMK:
یەکشەمە 16ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، هێزەکانی ئینتزامیی ئێران بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاغ، ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کۆردیان بە ناسنامەی فەرهاد زەند لە جادەی سنە- دێولان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کردن ئامانج.
لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنەدا کاسبکارەکەی کۆرد گیان لە دەست دەدات.

جگایی ئاماژەیە هێزەکانی ئینتزامیی ئێران لە کاتێک دا تەقەیان لە فەرهاد زەندی کردووە کە ئۆتۆمبیلەکەی هیج کەل و پەلێکی تێدا نەبووە.
شایانی باسە کە فەرهاد زەندی خێزاندار و باوکی یەک منداڵە و شەوی ڕابردوو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە.

هەروها بنەماڵەی فەرهاد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە هەرەشەیان لێ کراوە کە نابێت ئەم بابەتە میدیایی بکرێتەوە.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: