ھەواڵنێرێك بە بۆنەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی سوار بوونی ڕێوەبەری گشتی ژینگەی لوڕستان لە کۆڵی خەڵک دەستبەسەر كدا

KMMK:

بە پێی زانیارییەكانی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ئێحسان پارسا ھەواڵنێر و چالاكی ژینگەی شاری دروود بە بۆنەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی كۆڵ سواری مێھرفاد فەتحی بیرانوەند ڕێوەری گشتی ژینگەی پارێزگای لوڕستان لە لایەن ھێزە حكوومییەكانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندان گوازرایەوە.

شیاوی باشە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو فیلمێك بڵاوكرایەوە كە لەودا ڕێوەبەری گشتی ژینگە بۆ ئەوەی تەڕ نەبێت سواریپشتی یەك لە كارمەنانی ژینگە دەبێت.

مێھرداد فەتحی بانگەشەی كردووە كە ئەم ڤیدیۆیە دەگەڕێتەوە بۆ٦ شاڵ پێش دەگەڕێتەوە و سكاڵاكەی لە ئێحسان پارسا وەرگرتۆتەوە بەڵام ھۆكاری دەستبەسەری ئەم ھەواڵنێرە بڵاوكردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە ڕاگەیەنداوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: