ڕەتکردنەوەی ھاوسەرگیری لە گەڵ ئامۆزاكەی بوو بە هۆکاری کوشتنی ژنێک

KMMK:

چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، ژنێكی گەنج بە ناوی ئارەزوو ئولفەتی گوڵدوستە دانیشتووی شارۆچكەی ئاناھیتای كرماشان، پاش ئەوەی داواكاری ھاوسەرگیری لە گەڵ ئامۆزاكەی«ئەمیر ئلفەتی گوڵدەستە» ڕەت كردەوە لە لایەن ناوبراوەوە كوژرا.

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە kmmk، ئەمیر ئولفەتی بە ماشێنی خۆی ماشێنی ئارەزوو ھەڵدەدێرێ و پاشان ناوبراو لە ماشێنەكە دەر دەھاوێ و بە سێ فیشەك دەیكوژێ.

شیاوی باسە كە لەم ڕووداوە ئارەزوو بە خێرایی گیانی لە دەست دەدات و خوشكەكەیشی كە لە ماشێنەكە بووە بە ھۆی گرانی برینەكانییەوە لە ژێر چاوەدێری پزیشكیدایە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *