تەقەی ھێزە چەكدارەكانی ئێران برینداربوونی كۆڵبەرێكی لێكەوتەوە

KMMK:

دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، كۆڵبورێك بە ناونیشانی ئەركان مستەفایی ٢٥ساڵ تەمەن، بە ھۆی تەقەی ھێزە تیرۆریستیەكانی سپای پاسداران لە بەرزاییەكانی سنووری شوشمێ سەر بە نەوسوود لە پاوە بە گرانی بریندار بووە.

تا كاتی ئامادە كردنی ئەم ھەواڵە، زانیارییەك لەمەڕ دۆخی ئەم كۆڵبەرە بریندارە ئاشكرا نەكراوە.

جێی بیرھێنانەوەیە كە كوشتنی كۆڵبەران بەڵگەی ئاشكرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە كە دەوڵەتانی ئێران و توركیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.

ئەگەرەیش ئەم كۆڵبەرانە لە فیشەكی ئەم دوو دەوڵەتە ڕزگاریان ببێت مەترسی كەوتنە خوار لە بەرزای، خنكان لە ئاوی ڕووبارەكان و ڕووداوی دیكە چاوەڕێیان دەكات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *