هاوڵاتییەک بە کەفالەت لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتی ئێران ئازادکرا

KMMK:

دوشەممە 10ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی،هاوڵاتییەک بە ناسنامەی هێمن ئەرزەن کوڕی حسێن و خەڵکی پیرانشار بە کەفالەتی 250 ملیۆن تمەنی بە شێوەیەک کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بنکەی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتیی ئێران لە شارەکە ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیه که ناوبراو لە ڕێکەوتی 2ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ فەرمانی دادوەری دەسبەسەرکراوە.

شایانی باسە کە تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *