بەسەرهاتی زیندانیتیرۆر و بێسەروشوێنکراوانسلایدەرهەواڵەکان

كوتانی نابەجێی دەرمانی ھەڵە، دەرھێنانی چاو و دواتر مردنی زیندانییەكی لێكەوتەوە

KMMK:

چوارشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی كوردی، بە پشتبەستن بەو ھەواڵانەی بە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان گەیشتوون، زیندانییەكی بەندكراو لە زیندانی حكوومەتی ئێران لە شاری خۆی بە ناونیشانی’ ئیرەج عەلیزادە’ كوڕی علاالدین خەڵكی گوندی واج واج سەر بە شاری سەڵماس بە بۆنەی تووشبوون بە نەخۆشی قارچكی ڕەش لە نەخۆشخانەی خومەینی لە ورمێ دەكەوێ و پزیشكان ناچار دەبن چاوێكی دەر بھاوێن كە لە كۆتاییدا مردنی ئەم زیندانییەی لە ڕێكەوتی پێنجشەممە ٦ی خەزەڵوەڕ لێكەوتەوە.


بە پێی ھەواڵەكە، ناوبراو سەرەتا تووشبووی ڤایرۆسی كرۆنا بووە و بە ھۆی ناسەقامگیری جەستەییەوە لە زیندانەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری خۆی دەگوازرێتەوە. پزیشكەكان لە نەخۆشخانەی دەرزی كورتۆن و پنیسیلینی بۆ دەكوتن و ئەم كوتانە ھۆكاری سەرھەڵدانی نیشانەكانی قارچكی ڕەشی لێدەكەوێتەوە.

پزیشكەكان لە شاری خۆی پاش ئەوەی بۆیان دەركەوت تووشی قارچكی ڕەش ھاتووە ناوبراو دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە ورمێ و لە درێژەدا لە ورمێ بڕیاری دەرھێنانی چاوێكە دەردەچێت بە ھۆی قارچكی ڕەشەوە.

شیاوی باسە كە، لە ھەموو ماوەی كەوتن و نەشتەرگەری، ئیرەج عەلیزادە كەلەبچە و پێوەن و چوار پاسەوانیشی لە گەڵ دادەنێن ئەمە لە كاتێكدایە ھێشتا دۆخێكی ھەڵواسراوە ھەبووە.

شایانی باسە كەوێڕای ھەوڵی بەردەوامی بنەماڵەكەی بۆ ڕازی كردنی بەرپرسانی قەزایی بە مەبەستی ھەڵگردنی كەلەبچە و پێوەن، بە تەشەنەی كێم لە جەستەی و گەیشتن بە مێشكی، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەزەڵوەر لە كاتێكدا چەندد ڕۆژێك دەبوو لە كۆمادا بوو گیانی لە دەست دا.

جێی بیرھێنانەوەیە كە، ئیرەج عەلیزادە ڕۆژی ھەینی ٢٧ی خاكەلێوەی ئەمساڵ ھاوڕێ لە گەڵ ھاوڵاتییەكی دیكە لە سێ ڕیانی ئیەئۆغڵوو لە لایەن ھێزە ئینتزامییەكانی ئێرانەوە لە شاری خۆی دەستبەسەر كــرا.

ق.ش

Related posts

دەست بەسەرداگرتنی پاسپۆرتی فەرزانە جەلالی لە لایەن کونسوولی ئێران

بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆڵبەرانی بریندارکراو لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود

دەستبەسەر کرانی مامۆستایەک لە لایەن هێزە ئەمینییەکان

Leave a Comment