KMMK:
بە پێی ئەو زانیاریانەی كە سێشەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی بە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان گەیشتووە، مەسعوود حاجی زادە ٤٤ساڵ تەمەن كوڕی مەدەنی و خاوەنی پێنج منداڵ خەڵكی گوندی یەنگیجە سەر بە شاری ورمێ، زیندسنی سیاسیی لە دۆخێكی تەندرووستی زۆر خراپدایە و پێویستی بە پێڕاگەیشتنی خێرای پزیشكییە.
ناوبراو تووشی دڕانی ناو سكی بووە و چڵك ە كێمی زۆری كردووە و پێویستی خێرای بە نەشتەرگەری ھەیە.
بەرپرسانی قەزایی و زیندانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بۆ گواستنەوەی ئەم زیندانییە سیاسییە بۆ نەخۆشخانە داوای بارمتەی ٤ ملیارد تمەنیان كردووە.
كاتێك ناوبراو دەستبەسەر كرا،نەشتەرگەرییەكی ھەبووە كە لەو نەشتەرگەرییە پلاتین دەخەنە نێو پێیەوە و لە نەشتەرگەری دووھەمدا پلاتینەكە لە پێی دێننە دەرەوە.
لە ژێر گوشاری دامەزراوە نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤییەكان لە سەر بەرپرسانی زیندان لە ورمێ لە كۆتاییدا ڕێكەوتی ١٢ی جۆزەردانی ئەمساڵ نەشتەرگەری دووھەم جێبەجێ كرا.
پاش نەستەرگەری دوویەم، لە ناردنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە و پێدانی دەرمان خۆیان بواردووە و ئەم پرسەیش بووە بەھۆی كێمی زۆری پێی. ناوبراو لەھەر چەشنە دەرمانێك بێبەری كراوە.
نایب حاجی زادە سەرەتا لە لایەن دادگای ئینقلابی حكوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتگەلی سیاسیی بە ١٠ ساڵ و ڕۆژێك زیندان مەحكووم كرابوو، پاشان ئەم حوكمە بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری داشكا.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، حكوومەتی ئێرانی بە بەرپرسی سڵامەت و گیانی ئەم زیندانیە دەزانێ و خوازیاری پێڕاگەیشتنی خێرا بۆ چارەسەری ناوبراوە.
ق.ش