شارۆمەندێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا

KMMK:

چوارشەمە 28ی رەزبەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکوانی کرێکاریی شاری سەقز، لەلایەن دەیان هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شارە دەستبەسەرکرا و براوەتە شوێنێکی نادیار.

بەپێی راپۆرتەکانی kmmk، ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 6:00ی پاشنیوەڕۆ لەلایەن دەیان هێزی ئەمنی بە جلی مەدەنیەوە بەبێ فەرمانی دادوەری لەبەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی دەستبەسەرکراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بەرەبەیانییەوە تا ساتی دەستبەسەرکردنی، چاودێری شوێنی کار و شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم چالاکی کرێکارەییان کردووە.

پێویستی بە بەبیرهێناوەیە کە، پێشتریش عوسمان ئیسماعیلی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مێژینەی سزادان و دەستبەسەرکردنی هەیە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: