KMMK:
هەینی 23ی رەزبەری 2721ی کوردی، ژنێکی تەمەن 39 ساڵ بەناوی لەیلا شەکیبا خەڵکی سنە کە لە شاری هەمەدان دەژیا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی باوکی لەیلا شەکیبا ڕۆژی هەینی تا ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە ماڵی قوربانییەکە میوان بوون و کوشتن شەوی هەمان ڕۆژ لەماڵەکەیدا ڕوویدا.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهرام بەختیاری خەڵکی هەمەدان و هاوسەری لەیلا. لە دوای دەمەقالەیەکی هاوژینەکەی بە زەبری چەقۆ دەیکوژە.

سەرچاوەکە ئەوەشی وت: “لەنێوان لەیلا شەکیبا و هاوسەرەکەیدا مێژینەی ناکۆکی خێزانی هەبووە.

جێی ئاماژەپێکردنە، کە بەهرام بەختیاری شەوی ڕووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە و ئێستا ژێر چاودێری دایە.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: