بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە بانە دوو کۆڵبەر گیانیان لەدەست دا و 4ی تریش بریندار بوون

KMMK :

یەکشەمە 25ی رەزبەری 2721ی کوردی، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمۆبیل لە سێ ڕییانی خووریئابادی شاری بانە کە ژمارەیەک کۆڵبەریان سەرخستبوون، دوو کۆڵبەر گیانیان لەدەست دا و چوار کۆڵبەریش بریندار بوون.

شایانی باسە کە بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمۆبیلێک جۆری ئیستەیشن” کە ژمارەیەک کۆڵبەریان سەرخستبوون، لەگەل ئۆتۆمۆبیلێکی جۆری سەمەند،
لە سێ ڕییانی خووری ئابادی شەری بانە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “سامان مەحموودی”، خەڵکی گوندی “سوێرو” و “جەماڵ محەممەدی”، خەڵکی گوندی “کۆخەمامۆ”ی، سەر بە شاری بانە، گیانیان لەدەست داون و 4 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوونە و تا ئێستا ناونیشانیان دیار نییە.

جێگای ئاماژەیە کە کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبیی شاری بانە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *