KMMK:
شەممە ٢٤ی رەزبەری ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی « سەرکەوت میرزایی» بۆ دووھەمین جار لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی شاری بانە بە چەکی راو بە سەختی بریندار کرا.

جێگای بیر ھێنانەوەیە کە، ناوبراو لە رێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ئەمساڵ، دەستی بە سەرە نێزە لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار کرابوو و کۆڵەکەی لەلایەن ئەم ھێزەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە بارودۆخی ئەم کۆڵبەرە زانیاریەک بەردەست نەکەوتوە.

جێگای بیرھێنانەوەیەکە، کوشتنی کۆڵبەر واتای راستەقینەی کردەوەی دژە مرۆڤە و کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا رۆژانە ئەم کردەوەیە دووپات دەکەنەوە.

لە ئەگەری دەربازبونی کۆڵبەر لە چەکی کۆماری ئیلامی ئێران و تورکیا مەترسی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی، خنکان لە رووبارەکان و مەترسیگەلی تر لەسەر رێگای کۆڵبەرانە.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: