KMMK:
حەسەن فەرەجی تەمەن ٤٤ ساڵ، كوڕی موحەمەد و خەڵکی گوندی« لەنج ئاوای» سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە سزای ١٠ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

شیاوی وتنە کە، حەسەن فەرەجی لە رێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر دەکرێت و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەم ھێزە لە شاری سنە دەبرێت.

ناوبراو لە رۆژی ٢٩ی جۆزەردان بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە، تۆمەتی پاڵنراو بە ناوبراوەوە بریتیە لە« پڕووپاگاندا دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران» راگەیەندراوە.

ھەروەھا ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر بوون مافی وەرگرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کرابوو.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: