جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی محەمەد لەتیفی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە دیزڵ ئاوای کرماشان

KMMK:
سێشەممە 20ی رەزبەری 2721ی کوردی،
محەمەد لەتیفی تەمەن 23 ساڵ لە زیندانی دیزڵ ئاوای حکوومەتی ئێران لە کرماشان لەسێدارەدرا.


جێی ئاماژەیه که له ساڵی 2718ـەوە کە تەمەنی 19 ساڵ بوو، بە تۆمەتی کوشتن سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.

محەمەد لەتیفی خەڵکی گوندی سۆڵاتین-ی سەر بە ناحیەی فیرۆزئاوای کرماشانە.

شایانی باسە کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەتوندی ڕێگری لە بلاوکردنی هەواڵی لەسێدارەدانەکان لە میدیاکان دەکەن.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: