نادیار بوونی چارەنووسی موحسین ئەحمەدزادە پاش ٤٠ رۆژ لە دەستبەسەر بوونی

KMMK:
پێنج شەممە ٢٢ی رەزبەری ٢٧٢١ی کوردی، پاش تێپەڕ بوونی ٤٠ رۆژ بەسەر دەستبەسەر کردنی« موحسین ئەحمەد زادە» تەمەن ٣٢ ساڵ و خاوەن سێ منداڵ، شارۆمەندی شاری مەھاباد لەلایەن ھێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە، چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە، لە رێکەوتی ٨ی خەرمانای ٢٧٢١ی کوردی موحسین ئەحمەدزادە لەلایەن ھێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری مەھاباد دەستبەسەر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ گرتووخانە ئەمنییەتی ئێران لە شاری ورمێ و پاش تێپەڕبوونی ٤٠ رۆژ بەسەر دەستبەسەر بوونیدا چارەنووسی نادیارە.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ھێزە ئەمنیەکان بە بێ لەدەست بوونی قەراری دەستبەسەر کردنی دادوەر ناوبراویان دەستبەسەر کردوە و ھەروە لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و دۆخ و تەندرووستی ناوبراو سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، زانیاریەک لەبەردەست نییە.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: