ئازادی هاوڵاتییەک بە دانانی بارمتە لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لە سنە

KMMK:

سێشەممە 20ی ڕەزبەری2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “بێهروز عەزیزی” 40ساڵ تەمەن ، کوڕی ساڵح و خەڵکی گوندی میراو سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە دانانی بارمتە بە یێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو، لە ڕێکەوتی 15ی خەرمانان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوت دەستبەسەر کرابوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە جۆری ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *