دەسبەسەر کردنی شارۆمەندێک لەلایەن هێزەئەمنیەکان لە بانە

KMMK:

شەممە 17ی رەزبەری ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێک خەڵکی کامێران بە ناوی« سامان محەمەدی»، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە لە شاری بانە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK: ھێزە ئەمنیەتیەکان بە بێ لەدەست بونی داواکاری فەرمی لەلایەن دادگەوەر ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردوە.
تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە سەر ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێن و دۆخی ناوبراو زانیاریەک بەردەست نەکەوتوە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: