سەپاندنی حوکمی زیاتر لەماوەی دیاری کراو بۆ دوکتۆر ناسر هیمەتی

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوکتۆر ناسر هیمەتی، پزیشکی دەروونناس و چالاکی مەدەنی خەڵکی ئاودانان سەر بە ئیلام لە دادگایەکدا کە ڕێکەوتی 29ی خەرمانانی 2721ی کوردی، لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ئەسفەهان بەڕێوەچوو بێجگە لە دوو ساڵ حوکمی پێشووتر، ساڵێکی دیکە بە حوکمەکەی زیاد کرا.

هەروەها کاتی جێبەجێکردنی دادگای دواری ناوبراو 17ی ڕەزبەر دیاری کراوە.

بە کوتەی هەندێ سەرچاوە و بیروڕای چالاکانی مەدەنی، ئەگەری جێبەجێ کردنی یاسای 510ی کۆکردنەوەی سزاکان بۆ دوکتۆر ناسر هیمەتی لە ئارادایە.

دوکتۆر ناسر هیمەتی پزیشکی دەروونناس، چالاکی مافی مرۆڤ و نیشتەجێی ئەسفەهان ـە.
ناوبراو ڕێکەوتی 19ی گەڵاوێژی ئەمساڵ پاش بانگهێشتی بۆ دادسەرا دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێران لە ئەسفەهان ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، ناوبراو لە لاپەڕەی تویتێری خۆی لەمەڕ داواکاری بۆ بەشداری لە ناڕەزایەتی ڕۆژی 5ی بەفرانبار نووسیبووی و چەندد ڕۆژ دواتر دەستبەسەر کرا. بەڵام لە دەی بەفرانبار بە دانانی بارمەە ئازاد کرا. ناوبراو لە دادگای یەکەم بە دو ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

دوکتۆر نار هیمەی لە نووسراوەکانی لە فەزای مەجازی بە توندێ ڕەخنەگری سەرکوتی ناڕازایانی مانگی خەزەڵوەر و ڕووداوەکانی دوایی ئەو ڕێکەوتەیە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: