ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی سێپتەمبەری 2021، بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشتبەستن بە ڕاپۆڕتەکانی ئەم ڕێخراوە مافی مرۆییە، کۆکراوەتەوە.ئەم ڕاپۆڕتە بە هۆی نەبوونی مۆڵەت لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە بۆ ڕێخراو و گرووپە مافی مرۆییەکان ڕاپۆڕتێکی تێروتەسەل نییە و تەنیا بەشێک لە پێشلکاری مافی مرۆڤی کوردستان دەخاتە بەردەست.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستبەسەری هاوڵاتیانی کورد مافی مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کورد پێشێل ئەکات و بەردەوام درێژە بەو سیاسەتە داوە پێشێلکاری ئازادی بیروڕا دەرزڕین، پێشێلکاری مافی ژیان و ئەمنییەتی تاک و هەڵاواردنی حکوومی لەو بابەتانەن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێت.
سێدارە
لەم مانگەیشدا ئێعدامی هاوڵاتیان وەکوو خۆی بەردەوام بوە بە چەشنێکە لە پارێزگاکانی کوردستان یەک کەس ئێعدام کراوە.
تیرۆر و بێ سەروشوێن کردن
لەو مانگەدا سێ گیراو و زیندانی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا به شێوەیەکی گوماناوای گیانیان لەدەست داوە و باس لەوە دەکرێ لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوان.
دەستبەسەری و زیندان
لەم مانگەدا شایەتی دەستبەسەری و زیندانی کردنی بەردەوامی هاوڵاتیان لە ورمێ، سنە، کرماشان، مەهاباد، خوڕەم ئاوا، ئیلام هەمەدان و لۆڕستان بووین. بە پێی کۆبەندی ئاماەکان لەم مانگەدا 44 کەس لە هاوڵاتیان، چالاکانی مەدەنی و سیاسی دەستبەسەر کراون و بە زیندان سزا دروان. لەو رێژەیە ٣٣ کەس دەستبەسەر کراون. ٩ کەسیش به زیندان حوکم دراون، هاوکات دوو لە گیراوان چالاکی ژینگە بوون. زۆرینەی دەستبەسەریەکان بە بێ نواندنی حوکم قەزایی بوون، لە زۆر حاڵەتدا دەستبەسەری کەسەکان بە کوتەک و لێدانەوە بوە.
کۆڵبەر و کاسبکار
کۆڵبەرەکان وەکوو هەردەم بون بە ئامانجی هێرشی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران. هێزەکانی سپای پاسدارنی ئێران کە وەکوو ڕەوتێکی تیرۆریست ناسکراون و هێزە سنوورییەکانی ئێران لەم مانگەدا کۆڵبەرەکانیان کردۆتە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان کە لەم نێوەندە ٨ کۆڵبەر کوژراون و 6 کۆڵبەریش بریندار بوون. لە زۆرینەی حاڵەتەکان کۆڵبەران بوون بە ئامانجی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە و لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژراون.
شیاوی باسە کە تا ئێستە هیچ دامەزراوەیەک لە ئێران و کوردستان لەم بارەوە هەوڵێکی بەرچاو ڕوونکەری نەداوە و هیچ کەسیش بە هۆی ئەم جینایەتەوە محاکمە نەکراوە.
خۆکوژی
ڕێژەی خۆکوژی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی هەڵکشانی خۆکوژی هاوڵاتیان بەتایبەت گەنجان و ژنان بووین. لەم مانگە خۆکوژی و کوژرانی ٧ کەس ڕاگەیەندراوە. لەم ڕێژەیە ٥ کەس ژن و ٢یان پیاو بوون.
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کوردستان دەکات، لەهەمبەر دەسڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان تێکۆشەر بن و هەر چەشنە حاڵەتێکی پێشلکارییەکی مافی مرۆڤ بەرجەستە و ڕاگەیاندن بکەنەوە و بە مەبەستی دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد لە هەوڵدا بن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان