KMMK:
هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “شاهین دەیرزادە” کە بە تۆمەتی تێهەڵچوون لە گەڵ دراوسێیەکیان لە لایەن پۆلیسی 110 وە دەستبەسەر و ماوەی ساڵێک و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ لە بەندی 15ی ئەو زیندانە لە گەڵ ڕایەدارانی حکوومەتی ناو زیندان تێهەڵدەچێت و پاش ئەو ڕووداوە کە لە زمانی دوو زیندانییەوە ئاشکرا کراوە دەیبەن و لەو کاتەوە ئیدی هیچ هەواڵێکی لێ نەزانراوە.
شیاوی باسە بنەماڵەی ناوبراو ڕێکەوتی 6ی ڕەزبەر بۆ چاوپێکەوتنی کوڕەکەیان سەردانی زیندان دەکەن و لە گەڵ تەرمی بێ گیانی کوڕەکەیان لە ساردخانەی نەخۆشخانەی خومەینی ــ ورمێ ڕووبەڕوو دەبنەوە.
تەرمی ناوبراو لە سەهۆڵدانی تێکشکاو دانرابوو کە بەم هۆیەوە پاش 6 ڕۆژ تەرمەکەی دەگەنێ و بۆن دەکات.
وەک دەکوترێ؛ ڕایەدارانی حکوومەت دەیان زانی پزیشکی یاسایی دەروون شیکاری تەرمێکی گەنیوو ناکات و لە ژێر گوشاری بنەماڵەکەی دادوەر مۆڵەتی دەروونشیکاری دەدات بەڵام پزیشکی یاسی بە پێی ئەوەی ناتوانێ تەرمێکی گەنیوو دەروونشیکاری بکات وەکوو ڕاوەستانی دڵ ڕایدەگەیەنێت.
زانیارییەکانی ناو زیندان دەری دەخەن کە شاهین بە هۆی ئەشکەنجەوە گیانی لە دەست داوە.
ق.ش