KMMK:
دووشەممە 29ی خەرمانانی2721ی کوردی، زیندانی سیاسی خەڵکی پیرانشاز نەوید محەممەدی بۆ مەرەخەسی ڕەوانە کرا.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، نەوید محەممەدی کە ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە تێپەڕ دەکات لە زیندانەوە ڕەوانەی مەرەخەسی کرا.
نەوید محەممەدی لە ناوتڕاستەکانی گوڵانی 2720ی کوردێ، هاوکات لە گەڵ خالد محەممەدی خزمی خۆی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پیرانشار دەستبەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پیرانشار دەستبەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی ئیدارەی ئیتلاعات لە نەغەدە ڕاگوازرا.
ناوبراو پاش تێپەڕاندنی خولی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد و دواتر لە ڕێکەوتی 14ی گەلاوێژی 2720ی کوردی، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەوڵەتانی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە لقی 102ی دادگای سزاکان، بە 7 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
حوکمی زیندانی نەوید محەممەدی و خالید محەممەدی لە دادگای پێداچوونەوەی حکوومەتی ئێران وەکوو خۆی پشتڕاست و ناوبراوان بۆ تێپەڕاندنی خولی زیندانیێەکان بۆ زیندانی ناوەندی ئەم حکوومەتە لە نەغەدە ڕاگوازران.
نەوید محەممەدی هەواڵنێری پێشووی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
ق.ش
KMMK:
دووشەممە 29ی خەرمانانی2721ی کوردی، زیندانی سیاسی خەڵکی پیرانشاز نەوید محەممەدی بۆ مەرەخەسی ڕەوانە کرا.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، نەوید محەممەدی کە ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە تێپەڕ دەکات لە زیندانەوە ڕەوانەی مەرەخەسی کرا.
نەوید محەممەدی لە ناوەڕاستەکانی گوڵانی 2720ی کوردی، هاوکات لە گەڵ خالد محەممەدی خزمی خۆی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پیرانشار دەستبەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پیرانشار دەستبەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی ئیدارەی ئیتلاعات لە نەغەدە ڕاگوازرا.