سەرکەوتنی مانگرتنی بەندکراوانی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ

KMMK:
١ی رەزبەری ٢٧٢١ی کوردی، پاش سەرکەوتنی مانگرتنی ٤٣ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ، بەندکراوان کۆتاییان بە مانگرتنەکە ھێنا.

جێگای ئاماژەیە کە، ٤٣ بەندکراوی سیاسی لەم بەندیخانەیە لە رێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ئەمساڵ دژ بە پێڕانەگەیشتن بە بەندکراوان و پشت گوێ خستنی لە لایەن کاربەدەستانی ئەم بەندیخانەوە سەبارەت بە دۆخی نالەباری بەندکراوان بەتایبەت ئەو بەندکراوانەی کە تەندروستیان باش نەبووە و پێویستان بە چارەسەری پزیشکی بووە، دەستیان داوەتە مانگرتنی گشتی و بەرپرسانی بەندیخانەیان مل کەچی داواکارییەکانیان کردوە و کۆتاییان بە مانگرتن ھێناوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، ١٢ کەس لەم بەندکراوانە پێویستان بە چارەسەری خێرای پزیشکی ھەیە و پێشتر بەرپرسانی ئەم بەندیخانەیە داوای ناردنە دەرەوەیان بە مەبەستی چارەسەری پشت گوێ دەخست و پاش مانگرتن و لە ترسی ئەگەری گشتگیر بوونی مانگرتنەکان و سەرھەڵدانی گرژی و ئاڵۆزی بەڵێنیان داوە کە بە دەم داواکاری ئەم بەندکراوانەوە بە خێراترین کات بڕۆن.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: