KMMK:

سێشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢١ی كوردی، حوكمی ئێعدامی ھاوڵاتییەكی كورد بە ناونیشانی«ئەڕشەد جودەت ڕەبەت جودەتیان» كوری مەدەنی خەڵكی گوندی شەشماڵ سەر بە ورمێ لە زەنجان جێبەجێ كرا.

بە گوێرەی ھەواڵەكە ئەم زیندانییە چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی سزای مادە ھۆشبەرەكان لە زنجان دەستبەسەر و لە كۆتاییدا لە لایەن سیستەمی قەزایی حكوومەتەوە بە ئێعدام مەحكوومكرابوو.

سەرچاوەی ئاگادار ڕایانگەیاندووە، تەرمی ئەم زیندانییە پاش گواستنەوەی بۆ ورمێ لە زێدی خۆی ئەشپەردەی خاك كرا.

شیاوی باسە كە ئەمھاوڵاتییە خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: