ماڵباتێکی پەناخوازی کورد هەڕەشەی دیپۆرت کردنەوەیان لەسەرە

KMMK:
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ماڵباتێکی پەناخوازی کورد کە لە چوار کەس پێک هاتوون، هەڕەشەی دیپۆرت کردنەوەیان بۆ ئێران لەسەرە.
سابیر باپیری، هاوژین و کوڕێک و کچە چوار ساڵەکەی کە بە ناچاری ئاوارەی تورکیا بوون و لەوێ داوای پەناخوازی خۆیان تەسلیمی لقی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، لە لایەن حکوومەتی تورکییاوە ئاگادار کراونەتەوە کە دیپۆرتی ئێران دەکرێنەوە.
بە پێی زانیاریەکانی گەیشتوو، سابیر باپیری له‌به‌ر ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر کوشتنی کوڵبه‌ران و وه‌ک چالاکیکی ئه‌و بواره بە هۆیی مەترسی گیانی ناچار ببوو که کوردستان به جی بهێڵیت و بڕواته تورکیا و باکووری کوردستان، به‌و هیوایه‌ی که له ریگای UNه‌وه بۆ وڵاتی ئەمن بەڕێ بکرێت.
ناوبراو و ماڵباتی ماوه‌ی نزیک ده روژ لەمەوبەر له مێرسین لە باکووری کوردستان لە لایەن حکوومەتی تورکییاوە دەستبەسەر دەکرێن و ئیستا هه‌ره‌شه‌ی دیپورت کردنه‌وه‌ بۆ ئێرانیان لی ده‌کریت.
جێی ئاماژەیە کە لە ئەگەری ناردنەوەی ناوبراو و ماڵباتەکەی بۆ ئێران تووشی کێشە و گرفتی جددی دەبن و گیانیان لە مەترسی دەکەوێت.
جێی بیر هێنانەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران گوشاری یەکجار زۆری خستۆتە سەر چالاکانی مەدەنی و سیاسی کورد و ئەو چالاکانە لە لایەن ئەو حکوومەتە روبەروی زیندان و ئەشکەنجەی زۆر دەبن.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *