کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK:

رۆژی ھەینی ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، کاسبکارێک بە ناوی« موحەمەد بروکی» تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی مەجید و خەڵکی گوندی جەگێنی سەر بە شاری ماکۆ، لە لایەن ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی یامچی نزیک لە سێ رێیانی شاری خوی تەقەی لێ دەکرێت و بەو ھۆیەوە تووشی رووداوی ھاتووچۆ دەبێت و لەئاکامدا گیانی لەدەست دەدات.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشتر تەقەیان لەم کەسە کردووە.

جێگای بیرھێنانەوەیە، کوشتنی کۆڵبەران واتای راستەقینەی کردەوەی دژە مرۆڤانەیە و رۆژانە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاوە ئەنجام دەدرێت.

گەر کۆڵبەرەکان لە تەقەی ئەم دوو رێژیمە بکوژە دەرباز بن مەترسی بەربوونەوە لە بەرزاییەکان، نوقمنبوون لە رووبارەکان و رووداوگەلێکی تر چاوەڕوانی کۆڵەران دەکات.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: