شوکری سەرحەد چالاکی سیاسی ناسراوی باکووری کوردستان لە سلێمانی تیرۆر کرا

KMMK:

پێنج شەمە 17 سێپتامبری 2021 یاسین بولوت ناسراو بە شوکری سەرحەدی چالاکی سیاسی و ئەندامی کومیتەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە لایەن چەند چەکدارێکەوە لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی باشووری کوردستان تیرۆر کرا.

بە پێی هەواڵەکە، کاتژمێر 9ی پێش نیوەڕۆ لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی چەند چەکدارێک چوار فیشەک لە شوکری سەرحەد دەدەن و ناوبرا بە گرانی بریندار دەکەن.

دوای رووداوەکە ناوبرا دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە وبە هۆی قووڵی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دەدات.

بە پێی بۆچوونی کەسەنزیکەکان لە یاسین بولوت ئەم کردەوە تیرۆریستییە لەلایەن دەست و پەیوەندییەکانی میتی دەوڵەتی تورکیەوە داڕێژرا و بە ئەنجام گەیشتووە.

شوکری سەرحەد لە دایک بووی سالی 1957ی شاری قەرەسی باکووری کوردستانە ولە ساڵی 1978 بە ناسینی پارتی کرێکارانی کوردستان بەشداری ئەو حزبە دەبێت و ساڵی 1980 تا ساڵی 1991 لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە زیندان دەکرێت و دوای ئازاد بوونی رێگای چیا دەگرێتە بەر و پەیوەست دەبێت بە هاوبیرەکانیەوە و ماوەی 15 ساڵە وەک ئەندامی کومیتەی شەهیدای پەکەکە لە باشووری کوردستان خەریکی چالاکی دەبێت و ماوەیەکە بەهۆی چارەسەری تەندرووستی لەسلێمانی دەمایەوە.

م.ه

Leave a Reply

%d bloggers like this: