KMMK:
چوار شەممە ۲۴ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی ورمێ و سەقز ھەڵدەکوتنە سەر ماڵ و دووکانی شارۆمەندان و ماڵ و شتوومەکی شارۆمەندان بە تاڵان دەبەن.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، لە ئاکامی ھێرشی ئەم ھێزانە لە شاری سەقز بۆ سەر پاساژی« زۆزان» شتوومەکی کاسبکاران کە بریتی بوون لە شتوومەکی نێوماڵ کە بۆ فرۆش بوون لەگەڵ خۆیان دەیبەن و ھەروەھا ئەم ھێزە بە بێ نووسراوە و رێگاپێدانی دادوەر ماڵو شتوومەکی خەڵکیان بەتاڵان بردووە.
ھەروەھا لە راپۆرتێکی تر لە شاری ورمێ، ھێزە چەکدار و ئینتیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ھەڵدەکوتنە سەر مەڕ و ماڵاتی خێوەت نشینەکان و دەیانھەوێت لەگەڵ خۆیان بیانبەن و بەم ھۆیەوە خێوەت نشینەکان بەرپەرچی ئەم ھێزە دەبنەوە و لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی ھێزە چەکدارەکان سێ ژن بە سەختی بریندار ئەبن کە ناوی ئەم کەسانە تا ئێستا رانەگەیەندراوە.
س.ر