دەستبەسەر کردنی دوو شارۆمەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە سنە

KMMK:

دووشەممە 15ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، دوو شارۆمەندی خەڵکی گوندی مێراوی ژاوەرۆی سەر بە شاری سنە بە ناوی« بێهرووز عەزیزی و ڕەسووڵ عەزیزیان»، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەنەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ھێزە ئەمنییەتیەکان بە بێ نواندنی داواکاری فەرمی لەلایەن دادگەوە ئەم دوو شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە سەر ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێن و دۆخی ناوبراوان زانیاریەک بەردەست نەکەوتوە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *