ھێرشی ئاسمانی ھێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكڕات

KMMM:

سەر لە بەیانی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ی كوردی، كاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی، حكوومەتی ئێران بە بیانووی ھەبوونی ھێزەكانی حیزبی دێموكڕات ھێرشی ئاسمانی بۆ ناوچە كوێستانییەكانی كوردستان بە ئەنجام گەیاندووە.

بە گوێرەی ھەواڵەكە، ئەو ھێرشە ئاسمانییە بۆ ناوچە كوێستانییەكان تا بە ئێستە درێژەی ھەیە.

ھەروەھا تا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵە ھیچ ھەواڵێك لە ئامار و خەساری گیانی ئەم ھێرشە بە دەستەوە نییە.

جێی بیرھێنانەوەیە كە حكوومەتی ئێران بە دەستدرێژی بۆ سەر خاكی كوردستان، لە ساڵی ٢٧١٨ی كوردی، بنكەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی مووشەك باران كرد و بەو ھۆیەوە ١٧ ئەندامی چالاكی ئەو حیزبە گیانیان بەخت كرد.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *