سنە؛ کوژرانی سەربازێکی کورد

KMMK:

ئێوارەی دوێنی سێشەممە 16ی خەرمانانی 2721ی کوردی سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناونیشانی” میلاد مورادی” 22 ساڵ تەمەن، کە لە دامەزراوەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ناچار بە خزمەتگوزاری سەربازی کرابوو لە شاری سنە کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کوژرانی ئەم سەربازە بە فیشەکی شەڕ کردن بووە و گوماناوییە و تا ئێستە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئاشکرا نەکراوە.

شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی سەرکوتی گەلی کورد لە ڕێی ڕێخراوی تیرۆریستی سپای پاسدارانەوە گەنجانی کورد کە پێویستە بە زۆرەملێ بۆ ماوەی دووساڵ سەربازی بکەن دەنێرێتە نێو ئەو ڕێخراوەوە و لەو ڕێگەوە ناچار با سەرکوت و لێدانی نەتەوەکەی خۆیان دەکات و سیستەمی سیخوڕی و جاشایەتی پێش دەخات و ئەو سەربازانەی بەهەر چەشنێ ئەم سیاسەت قڕێژەی حکوومەت ڕەچاو نەکەن بە شێوازێ لەناو دەبات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *