مەریوان؛ شارۆمەندێک بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

KMMK:
پێنجشەمە 11ی خەرمانانی 2721ی کوردی، هاوڵاتیەک بە ناوی لۆقمان نیکزاد کوڕی محەمەد و 25 ساڵە کە خەڵکی گوندی سەردۆش-ی سەر بە شاری مەریوانە، بە دانانی کەفالەت بە شێوەیەک کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییەکەی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازادکرا.
.

جێی ئاماژەیە کە، یەکشەممە 2ی جۆزەردان، ئەو هاوڵاتییە پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان، دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە.

ئەو هاوڵاتییە دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لە بنکەی دەستبەسەرکردن، گواسترانەوە بۆ زیندانی ئێران لە مەریوان.

جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی دەستبەسەری دا، مافی ئەوەی پێنەدراوە کە ناوبراو پارێزەری هەبێت و خزم و ماڵباتەکەی سەردانیان بکەن.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکای دەستبەسەری و ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ع س

Leave a Reply

%d bloggers like this: