KMMK:
شەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک به ناوی جەببار پیشاهەنگ، پێشنوێژی گوندی خانلەر سەر به شاری شنۆ له لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێسترا.
بەپێی زانیاری گەیشتو به کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنیەکان بەبێ هەبوونی ئیزنی دادوەر ناوبراویان دەستبەسەر کردووە، ئەو هێزە ئەمنییانه رژاونەتە ماڵەکەی و بڕێک لە کەل و پەلی تایبەتی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵه هۆکار و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نادیارە.
ج.ع
-
بە هۆیی سیاسەتی تیرۆری کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوڵاتییەک زێدی خۆی جێهێشت
-
دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بانە بریندار بوون