دەسبەبەسەر کردنی شارۆمەندێکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانەوە

KMMK:
یەکشەممە 7ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێکی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی محەمەد تاهیرحسێن پوور 30 ساڵە، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ھێزە ئەمنیەتیەکان بە بێ نواندنی حوکمی فەرمی لەلایەن دادگەوە ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.
تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێن و دۆخی ئەم کەسە زانیارییەک لەبەردەست نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *